کەی دەیلی
ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌ی ئه‌و شاره زه‌نگی مه‌ترسی لێ ده‌ده‌ن ده‌وامی فه‌رمیش له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن راگیرا و داوای چۆڵكردنی شاره‌كه ده‌كه‌ن.
پیرۆز حه‌ناچی، گهورهشارهداری تاران ئاشكرایكرد، شه‌وی رابردوو پیسبوونی ژینگه له تاران سنووری 200 پله‌ی تێپه‌ڕاندووه، داواشی كرد، مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و حاڵه‌ته به هه‌ند وه‌ربگیرێت و سه‌نته‌ری پایته‌خت چۆڵ بكرێت.
لای خۆشیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران رایگه‌یاند، ئاستی پیسبوونی ژینگه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته 171 پله، كه ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رجه‌م توێژ و ته‌مه‌نه‌كان ئاستێكی ناته‌ندروسته و دووپاتیكرده‌وه، "پیسبوونی ژینگه له پایته‌خت گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و سنووری هێڵی سووری تێپه‌ڕاندووه".
به‌گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ته‌نیا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌س به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان له تاران سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه.
له‌مباره‌شه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فارس ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئاستی پیسبوونی ژینگه له هه‌ندێ ناوچه‌ی پایته‌ختی ئێران سنووری 210 پله‌ی تێپه‌ڕاندووه، له‌كاتێكدا تێكڕای ئاسته‌كه له سه‌رانسه‌ری سنووری ئه‌و شاره گه‌یشتووه‌ته 180 پله، به‌گوێره‌ی پێوه‌ری پیسبوونی ژینگه.
زانیارییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، بڕیاره ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن رابگیرێت و كۆت و به‌ندیش له‌سه‌ر هامشۆی ئۆتۆمبێله‌كان دابنرێت.