شاسوار عەبدولواحید: من سیریلاکم دەخوارد ئەمانە لە سیاسەتدا بوون تا ئێستا


کەی دەیلی 
سەرۆكی جوڵانەوەی نوێ باس لەوە دەكات كە ڕێزی هەیە بۆ خەباتی سەركردەكانی كورد لەوەی بۆ كوردیان كردووە لە شاخ، بەڵام ئیتر كاتی ئەوە هاتووە بگۆڕدرێن.

شاسوار عەبدولواحید لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ بەرنامەی تاوتوێی كەناڵی ئێن ئارتی ئاماژەیكرد كە "رێز لە سەركردەكانی سەرجەم حزبە كوردییەكان دەگرم، بەڵام ئیتر بەسە، ئەوان 15 ساڵ بە شاخەوە خەباتیان كردووە، 28 ساڵە حوكمی ئەم میلەتە دەكەن و خەریكی خواردنن".

وتیشی "من منداڵ بووم سریلاكم خواردووە ئەمانە سیاسی و سەركۆك حزب و سەركردەی كوورد بوون، ئێستاش تەمەنمان 41 ساڵە و خاوەن منداڵین هەر ئەوان سەركردە و سیاسی كوردن".

سەبارەت بە چاكسازی وتی "تۆ چاوەڕێی كەسێك دەكەیت چاكسازی بكات كە هێلكەی ئێكسپایەر و گەنیو دەهێنێت دەرخواردی میلەتی دەدەن".

هەروەها رەخنەی لە دۆخی هەرێمی كوردستان گرت بەهۆی ئەو سەركردانەوە و وتیشی: ئێمە ئەوان سەركردەمانن كە زانكۆكانیان لە ریزی دەهەزارەكانی جیهاندان.

شاسوار عەبدولواحد پیرۆزبایی رۆژی ئاڵای كوردستانی كرد و باسی لەوە كرد كە هیوادارە رۆژێك بێت هەموو لایەك بە یەكسانی و دادپەروەری لەژێر سێبەری ئەو ئاڵایەدا بحەسێننەوە. 

سەبارەت بە جوڵانەوی نەوەی نوێ وتی: ئێمە لەسەر هەمان بەڵێن و پڕۆژەکانی پێش هەڵبژاردن بەردەوامین، رەتیكردیشەوە هیچ بێ هیوایی و بێئومێدییەك رووی تێكردبن، جەختی كردەوە كە ئەوان زۆر خۆڕاگرانە لە بەڵێنەكانیان بەردەوامن.

هاوكات سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستپێشخەرییەكی كرد بۆ دروستكردنی بەرەیەكی بەرفراوان بە مەبەستی یەكخستنی دەنگی ئۆپۆزسیۆن كە پێكبێت لە كەسایەتی و حزبەكانی دەرەوەی دەسەڵات، ئەوەیش وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەو گۆڕانكاریانەی روو لە عیراق دەكەن و پێشبینی دەكرێت روو لە هەرێمی كودرستانیش بكات بە وتەی ئەو.  

هاوكات باسی لەوەشكرد كە دوو حزبی دەسەڵات لە ئێستاشدا نیوەی داهات بۆ گیرفانی بنەماڵەكانە و بەشێكی دیكەی دەدەن بە حكومەت ئەویش زۆرینەی دەگەڕێتەوە بۆ گیرفانی حزبەكانی خۆیان. 


17/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌