کەی دەیلی
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ته‌نها 49 رۆژنامه‌نوس له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كوژراون، ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی 16 ساڵی رابردودا كه‌مترین رێژه‌ی قوربانیی میدیاكارانه كه تۆمار كرابێت.
رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور له راپۆرتێكدا ئاماری قوربانیانی رۆژنامه‌نوسی بۆ ساڵی 2019 بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌مساڵ كهمبونهوهیهكی مێژوویی له رێژه‌ی كوژرانی رۆژنامه‌نوسان رویداوه، به‌ڵام هێشتا كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری له مه‌ترسیدایه.
ئاشكراشیكردوه كه ئه‌مساڵ 49 رۆژنامه‌نوس له‌كاتی روماڵكردنی روداوه‌كانی یه‌مه‌ن و سوریا و ئه‌فغانستان كوژراون، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی كه‌متره له‌چاو ساڵانی دوو ده‌یه‌ی رابردودا كه تیایدا هه‌موو ساڵێك 80 رۆژنامه‌نوس كوژراوه.
هاوكات كریستۆڤ دیلوار، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه نیگه‌رانیی له‌وه ده‌ربڕیووه كه رۆژنامه‌نوس له هه‌ندێك وڵاتی وادا كوژراوه كه شه‌ڕی تێدا نییه و له حاڵه‌تی ئاشتیدایه، وڵاتی مهكسیكیشی به نمونه هێناوه‌ته‌وه كه ته‌نها له‌و وڵاته‌دا 10 رۆژنامه‌نوس كوژراون.
ده‌شڵێت له كیشوه‌ری ئه‌مریكای لاتین به گشتی 14 رۆژنامه‌نوس كوژراون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كیشوه‌ره هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ رۆژنامه‌نوس خوێناوییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا باس له‌و زیادبونی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو كراوه و تیایدا هاتووه كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 389 رۆژنامه‌نوس زیندانی كراون، ئه‌مه‌ش له چاو ساڵی رابردوو به رێژه‌ی 12% زیاتره.
ئاشكراشیكردوه كه زۆربه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی زیندانی كراون، زیاتر له سێ ده‌وڵه‌تدا بووه، ئه‌وانیش چین و میسر و سعودیه‌ن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئۆباڵی كوشتنی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نوس له كونسوڵخانه‌ی سعودیه له شاری ئستنهبوڵ خراوه‌ته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی سعودیه.