ورگی گه‌وره‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیدارانه‌


کەی دەیلی

گۆڤاری "ئه‌بوتیكن ئۆمشاو" ی ئه‌ڵمانی بابه‌تێكی پزیشكی له‌سه‌ر گه‌وره‌ی ورگ بڵاوكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ ورگی گه‌وره‌ زه‌نگێكی مه‌ترسیداری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌ و به‌رزی په‌ستانی خوێن و جه‌ڵته‌ی‌ دڵ و مێشكه‌.

هۆكاری مه‌ترسیدارێتی گه‌وره‌ی‌ وورگ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر و په‌نكریاس كۆده‌بێته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ په‌نكریاس لاواز ده‌بێت له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلین كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ دابه‌زاندنی ئاستی شه‌كری خوێن و له‌گه‌ڵیدا خانه‌ چه‌وریه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ ده‌ردانی هۆرمۆن و مادده‌ی‌ زیان به‌خش بۆ ناو خوێن و ئه‌مه‌ش واده‌كات ملوله‌كانی خوێن توشی ڕه‌ق بوون ببێت.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌شدا هاتوه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ ورگی پیاو له‌ 94 سانتیمه‌تر زیاتر بێت و ئافره‌تان له‌ 80 سانتیمه‌تر زیاتر بێت ئه‌وه‌ مه‌ترسیداره‌ و باشترین ڕێگه‌ش بۆ دابه‌زاندن و سوتاندنی چه‌وری ووگ خواردنی ته‌ندروست و وه‌رزشكردن و چالاكی جه‌سته‌ییه‌.


17/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌