نانسی پیلۆسی: ترەمپ هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی نیشتمانیمان

کەی دەیلی 
نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە دەستپێكی دانیشتنی ئەنجومەنەكە دەربارەی دەنگدان لەسەر متمانەسەندنەوە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ترەمپ دەسەڵاتەكانی پۆستەكەی قۆستووەتەوە بۆ بەرژەوەندی سیاسی كەسیی خۆی ئەویش لەسەر زیانگەیاندن لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا.

پیلۆسی، راشیگه‌یاند: پێشێلكردنی دەستوور لەلایەن ترەمپەوە "راستییەكی سەلمێندراوە" و هەڵمەتێكی بێ وێنەشی بۆ ئاستەنگ دروستكردن لەبەردەم لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە كارەكانی ئەنجامداوە.

پیڵۆسی وەك ئاماژەیەك بۆ پێویستی دەنگدان بۆ متمانەسەندنەوە لە ترەمپ رایگەیاند، دەبێت ئەنجومەنی نوێنەران ئەوە پیشانی ئەمریكییەكان بدات كە لایەنگری لە بنەما دەستوورییەكان دەكات.

چاوەڕوان دەكرێت دوای كۆتاییهاتنی گفتوگۆكان كە چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر دوو مادەی دۆسیەی لەسەركارلابردنی ترەمپ بدات و لە ئەگەری پەسەندكردنیشیدا بڕیارەكە بۆ ئەنجومەنی پیران بەرز دەكاتەوە.



19/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌