‌له‌م كاته‌دا كاره‌كه‌ت ده‌تكوژێت


کەی دەیلی

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه‌ كاركردن 8 كاتژمێر له‌ ڕۆژێكدا و به‌درێژای هه‌فته‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێن زیاد ده‌كات.

زاناكان له‌ زانكۆی لاڤال له‌ كیبك له‌ كه‌نه‌دا دوای وه‌رگرتنی داتای 3500 فه‌رمانبه‌ر كه‌ له‌ ئۆفیس كاریان كردوه‌ بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 40 كاتژمێر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌گه‌ری توشبوونیان  به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێن زۆر بووه‌ به‌ ڕێژه‌%50 به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌فتانه‌ 35 كاتژمێر كارده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه‌ هه‌فتانه‌ 49 كاتژمێر كارده‌كه‌ن ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێن له‌ناویاندا ده‌گاته‌ %70.

زاناكان هۆكاره‌كانی به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێن ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ نه‌خه‌وتن به‌ بڕی پێویست و وه‌رزش نه‌كردن و نه‌خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ و مێشك و نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌ زیاد ده‌كات.

دكتۆره‌ كزافییه‌ ترۆدل له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ڵێت" به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێن ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زیاد ده‌كات و زۆر پێویسته‌ هه‌موان بزانن كاركردنی زۆر زیان به‌ دڵیان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ زۆر كارده‌كه‌ن پێویسته‌ ئامێری تایبه‌ت به‌ به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌بێت و به‌رده‌وام به‌كاری بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن"


20/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌