‌نیشانه‌یه‌ك له‌ شه‌واندا ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌

 
کەی دەیلی

ئاره‌ق كردنه‌وه‌ زیاتر له‌ ئاستی سروشتی به‌تایبه‌ت له‌ شه‌واندا ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌.

دكتۆر كریستیان بیرل به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی پێست و هه‌ستیاریه‌ له‌ ڤیسبادن ده‌ڵێت" ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌ ئاستی سروشتی به‌تایبه‌ت له‌ شه‌واندا ئاماژه‌یه‌ بۆ هه‌بوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی‌ له‌ له‌شدا و هه‌ركات هه‌ستت به‌م حاڵه‌ته‌ كرد باشتر وایه‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ ده‌ست نیشانكردنی هۆكاره‌كه‌ی‌.

ئه‌م پزیشكه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك هیچ ده‌رمانێكی دابه‌زاندنی پله‌ی‌ گه‌رمای له‌ش یان چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی نه‌خوات و له‌ ژورێكی ساردا بخه‌وێت به‌ڵام هێشتا هه‌ر ئاره‌ق بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ زۆر پێویسته‌ پشكنین بۆ ڕژێنه‌كانی په‌ریزادی بكات و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م نیشانانه‌دا به‌رده‌وام هه‌ست به‌ تینوێتی بكات ئه‌وه‌ مانای وایه‌ توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بووه‌.

دابه‌زینی كێش و ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی‌ زۆر و به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رما ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ شانه‌ لیمفاویه‌كان و شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن.

له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا خواردنی خۆراكی زۆر چه‌ور و پڕ به‌هارات واده‌كات له‌ش ئاره‌ق زۆر بكاته‌وه‌ و له‌م حاڵه‌ته‌دا ئاساییه‌.


22/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌