راوێژکاری خامنەیی: پشتیوانی لە هیچ کاندیدێک بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی عیراق ناکەین


کەی دەیلی

راوێژکارێکی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئێران پستیوانی لە هیچ کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی عیراق ناکات بەڵکو پشتیوانی هەرکەسێکە کە هەڵبژێردراوی پەرلەمانی عیراق بێت. 

عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری عەلی خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی روسیا تودەی، وتی، " ئێمە پشتیوانی لە هیچ کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی عیراق ناکەین بەڵکو پشتیوانی هەرکەسێکین کە هەڵبژێردراوی پەرلەمانی عیراق بێت". 

وتیشی، " خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافی گەلی عیراقە، لەسەر هەر حکومەتێکی هەڵبژێردراویش پێویستە داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات". 

ئاماژەی بەوەش کرد، دواپێشهاتەکانی عیراق بەرەو ئەوەن کە داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بکرێت، داوای خۆپیشاندەرانیش بە پێکهێنانی حکومەتێک دەبێت کە لەسەر بەدیهێنانی داوای خۆپیساندران رژد بێت". 



23/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌