کەی دەیلی
دەزگای هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری عیراق رایگەیاند، بەرپرسی دابەشکردنی مووچە و یارمەتیە داراییەکانی سەر بە رێکخراوی داعش-ی دەستگیر کردووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندوه، هێزه‌كانی هەواڵگری سه‌ربازی سه‌ر به‌فیرقه‌ی نۆ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری لیوای 30ی پیاده، یه‌كێك له‌تیرۆرستانی داعشیان له‌ناحیه‌ی رمانه‌ی قه‌زای قائیم له‌ئه‌نبار ده‌ستگیركردوه.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری عیراقدا هاتووە، " هێزەکانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیوای ٣٠ ی پیادەی عیراق توانیویانە یەکێک لە بەرپرسە گەورەکانی داعش دەستگیر بکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌و تیرۆرسته به‌رپرسی دابه‌شكردنی موچه‌و هاوكاریه داراییه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش بوه، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا له‌ئه‌نبار ژیاوه، له‌ئێستاشدا به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر له‌یاسای سزادانی عێراق به‌ندكراوه".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، " ئەو تیرۆرستە بەرپرسی دابەشکردنی مووچە و هاوکارییە داراییەکانی رێکخراوی داعش بووەو لە ناحیەی رمانەی سەر بە قەزای قائیم لە ئەنبار دەستگیر کراوە".
بەپێی راگەیەندراوەکە " ئەو بەرپرسەی داعش بە مادەی ٤ ی تیرۆر دەستگیر کراوە".