کەی دەیلی
له‌تیف شێخ عومه‌ر، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی به‌رده‌وامه‌و ره‌نگه تا دره‌نگانێكی شه‌و بخایه‌نێت، ده‌شڵێت: "پێناچێت ئه‌نجامه‌كان ئه‌مڕۆ رابگه‌یه‌ندرێت".
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌ندامی كۆنگره‌ی چواره‌می ئه‌و حزبه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌و ئه‌گه‌ری زۆره تا كاتێكی دره‌نگ درێژه بكێشێت.
وتیشی: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتی یه‌كێتی به خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت چونكه كاتی ده‌وێت، به‌ڵام پێناچێت ئه‌نجامه‌كان ئه‌مڕۆ رابگه‌یه‌ندرێت".
له به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه به‌ڕێوه ده‌چێت و تیایدا 118 ئه‌ندام له كۆی 400 ئه‌ندامی كۆنگره ههڵهدەبژێردرێن، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه.
لە رۆژی یەکەمی کۆنگرەی یەکێتیدا هەریەکە لە بەرهەم ساڵح، قوباد تاڵەبانی و رێواز فایەق بە رەچاوکردنی پێگە و پۆستەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەنگدانی ئاشکراوە بە ئەندامی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردران.
سەرچاوەیەک لەناو هۆڵی کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند: یانزە کابینەی دەنگدان لەناو هۆڵەکەدا بوونی هەیە و هەر دەنگدەرێک بۆ دەنگدان بەسەرکردایەتی گشتی یەکێتی لەنێوان حەوت دەقە بۆ یانزە خوله‌كی پێدەچێت تا دەنگ بدات.
سەرچاوەکە وتی: "1200 ئەندام کۆنگرە لەناو هۆڵەکەدا بوونی هەیە، نابێت دەنگ بۆ کەمتر لە 61 ئەندام سەرکردایەتی بدەن، هەر وەک چۆن ناتوانن دەنگ بۆ ـ121 سەرکردایەتی زیاتر بدەن".
سەرچاوەکە روونیکردەوە، "دەبێتدەنگدەران دەنگ بۆ سەرجەم کاندیدانی بازنەکان بدەن، بۆ ئەوەی سەرجەم شارەکان بەشداربن لەدانانی سەرکردایەتی گشتیدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "شاندێکی باڵای کۆمسیۆن لەناو کۆنگرەدا ئامادەیە هەروەک چۆن چوار دادوەر سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات".