کەی دەیلی
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه، سه‌رۆك كۆماری عیراق سوپاسی كریستیانه‌كانی عیراقی كرد كه کە بڕیاری ئاھەنگ نەگێرانیان داوە ئه‌وه‌ش وەك ڕیزێك بۆ ئەو خوێن و قوربانیانەی له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا كه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێه‌ممه 24ی كانونی یه‌كه‌می 2019، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "لەگەڵ هاتنەوەی جەژنەكانی سەری ساڵی نوێی زاینی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە برا کریستیانەکانی عێراق لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و تەواوی کریستیانەکان و مرۆڤایەتی بەگشتی دەکەین، بۆ ئەم بۆنە بە پێزە كە بۆنەی لە دایكبوونی پەیامبەری خۆشەویستی و ئاشتی حەزرەتی مەسیح سەلامی خوای لێ بێت."
ده‌شڵێت: "هەمووان پێكەوە لە یادی سەری ساڵی نوێی زاینی پڕ شكۆیەدا بە بەها بەرزەكان رێ‌نوێن دەبین كە پایەبڵندی حەزرەتی مەسیح لە پێناوی پاكییەتی و برایەتی و شكۆمەندی مرۆڤایەتی و خۆشبەختی لەگەڵ خۆیدا هێنای."
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆك كۆماری عیراق سوپاسی كریستیانه‌كانی عیراقی كردوه کە بڕیاری ئاھەنگ نەگێرانیان داوە لە یادکردنەوەی ئەمساڵدا، وەك ڕیزێك بۆ ئەو خوێن و قوربانیانەی كە ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە شەهید و بریندارکان لە ڕیزی خۆپیشاندەرانی ئازادیخواز و هێزە ئەمنییەكان داویانە بۆ دۆخی گشتی وڵات.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای عیراقیش، د.به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاندوه: ئەو دۆخەی كە هەمووان ئومێد دەكەین و كاردەكەین بە هەموو تواناكانمانەوە لە پێناو تێپەڕاندنی بە ئاراستەی پەرەپێدانی چاكسازی زیاتر و چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری وڵات و هەڵسانەوە و پێشخستنی، بە جۆرێك كەلە ئاستی ویستی گەلەكامان بێت بە جیاوازی ئاین و پێكهاتە و تائیفیەكانییەوە.