دیوانیه‌..هاوڵاتییه‌كی فڕێندراو دۆزرایه‌وه‌ كه‌ بۆمبێك له‌ پشتی به‌سترابوو


کەی دەیلی
له‌دوای فڕاندنی، هاوڵاتییه‌ك له‌ پارێزگای دیوانیە دۆزرایه‌وه‌ كه‌ بۆمبێك له‌ پشتی به‌سترابوو، هێزه‌كانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیش، هاوڵاتییه‌كه‌یان له‌ بۆمبه‌كه‌ رزگار كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پوچەڵكردنەوەی تەقەمەنی لە پارێزگای دیوانیە رایگەیاند هێزەكانیان بۆمبێكیان پوچەڵ كردەوە كە بە پشتی هاوڵاتییەكەوە بەسترا بوو.

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ پێشتر هاوڵاتییەكە لەلایەن گروپێكەوە لە گەڕەكی رەفعەتی پارێزگای دیوانیە فڕێندرابوو و دواتر هاوڵاتییه‌كه‌ بە دەستوقاچ بەستراوی دۆزرایه‌وه‌ و تێبینیی ئه‌وه‌ كرابوو كه‌ فڕێنه‌ره‌كان بۆمبێكیان له‌ پشتی به‌ستووه‌.



24/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌