کەی دەیلی
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق پێی وایه كه یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن له عیراق كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كرا، له به‌رژه‌وه‌ندیی حزبه گه‌وره‌كانه.
هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاندوه: "یاساكه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و حزبه گه‌ورانه‌یه كه خاوه‌نی چه‌ك و پاره‌ن".
هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "ئەو یاسا نوێیەی هەڵبژاردن زیاتر لە بەرژەوەندی حزبە گەورەکانی عێراقە ئەوانەی(چەک)و(پارە)یان هەیە، ئەو یاسایە خەڵکی سەربەخۆ ناگەیەنێتە پەرلەمان وەک چەند بەرێزێک باسی دەکەن خۆزگە وابوایە".
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان، "دوای هەڵبژاردنەکان بۆ هەمو لایەک دەردەکەوێت کە ئایا خەلکانی سەربەخۆ سودیان لێ بینی یا حزبەکان!"
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر له‌تیف شێخ مسته‌فا، پسپۆڕی یاسایی كورد په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق رایهیاندبوو: "تێپەڕاندنی فرەبازنەیی لەقازانجی دیموکراتی و خەڵک و لە زیانی ئەم مۆدێلەی ئێستای حیزبەکانە من پێش تر‌و لە 11ی مانگ لەم پەیجە نوسیم کە ھەموو سیستەمەکان باشی و خراپیان ھەیە بەڵام باشترینیان بۆ خەلک و بۆ دیموکراتی فرەبازنەییە".
ئه‌و پسپۆڕه یاساییه پێی وایه یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی عیراق، حیزبەکان ناچار دەکات بەدوای باشترین و پهسهندكراوترین و بەتواناترین کاندیدا بگەڕێن، "نەک کادێرە گوێڕایەڵەکانی خۆیان بنێرن بۆ موچەو ئیمتیازات"، هیواشی خواستوه و نوسیویه‌تی: "بۆیە ھیوادارم نەکەونە داوەکەوەو بەو قسەیە مەخڵەتێن کەدەڵێن دژی کوردە ."
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ی كانونی یه‌كه‌می 2019، په‌رله‌مانی عیراق یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ندكرد، په‌رله‌مانتارانی كوردیش پێیان وابوو كه چه‌ند مادده‌یه‌كی یاساكه بەتایبەت ماددەکانی 15 و 16، دژی كورده و بەوهۆیەشەوە بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.