‌چۆنیه‌تی دیاریكردنی ته‌مه‌نی كۆرپه‌له‌ له‌ سكی دایكیدا

 
کەی دەیلی

دیاریکردنی تەمەنی کۆرپەلە لە سکی دایکیدا یەکێکە لە کارە گرنگەکانی چاودێری دووگیانی کە پزیشک و دایکەکە پێی هەڵدەستن به‌یه‌كه‌وه‌، دكتۆره‌ هێرۆ پسپۆڕی نەخۆشیەکانی نەزۆکی و ژنان و مناڵ بوون له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنموی خانمان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بتوانن ته‌مه‌نی كۆرپه‌كه‌یان دیاری بكه‌ن كاتێك دووگیانن.

ئه‌م خانمه‌ پزیشكه‌ ده‌ڵێت" پشکنین بۆ دروستی کۆرپەلە بە پێی تەمەنەکەی بەڕێوە دەچیت وە لەهەر تەمەنێکدا چاودێری گەشەسەندن جیاواز دەبێت وە بۆ دیاریکردنی وادەی لەدایکبوون بەسروشتی بێت یان بە نەشتەرگەری"

ڕێگاکانی دیاریکردنی تەمەنی کۆرپەلە:

1-  دیاری کردن لەڕێگەی یەکەم ڕۆژی دواین سوڕی مانگانە.
2-  سۆناری ۳ مانگی یەکەم لە نێوان 10- 14 هەفتەی تەمەنی کۆرپەلەدا.
3-  ئەگەر تەنها جوتبونیک ڕویدابێت ئەو ڕۆژە دیاری دەکرێت.
4- ڕۆژی پیتاندن لە باری مناڵی بلوریدا.


24/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌