تۆمەتبارێكی دزی دەستگیركرا

کەی دەیلی 
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەمەبەستی دزیكردن چوبووە سەر ماڵی هاوڵاتییەك.

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ زانیارییان پێگەیشت لە بارەی كەسێكەوە كە چوه‌تە سەر ماڵێك و بەنیازی دزیكردنە، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌: لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.


25/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌