وه‌زیری دەرەوەی ئیسرائیل: ده‌ست به‌ سیاسه‌تی كوشتنی موشەک هاو‌‌ێژەکان دەکەینەوە


کەی دەیلی

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌ سیاسه‌تی كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌رپرسن له‌ ئاراسته‌كردنی موشه‌ك له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌وه‌ به‌ره‌و ئیسرائیل.

یسرایل كاتس، وه‌زیری دره‌وه‌ی ئیسرائیل به‌ ئێزگه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌: هه‌وڵه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی ئێستای ئیسرائیل بۆئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بكوژێت كه‌ موشه‌ك ئاراسته‌ی ته‌لئه‌بیب ده‌كه‌ن.

به‌هۆی ئاراسته‌كردنی موشه‌ك له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستینه‌وه‌، ئیسرائیل ده‌كه‌وێته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و له‌دوایین بۆردومانیشدا بنیامین ناتانیاهۆ ناچار بوو به‌هۆی زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه‌، ئه‌و وتاره‌ ببڕێت كه‌ بۆ لایه‌نگرانی ده‌دا و شوێنه‌كه‌ جێبهێڵێت.

له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵیشدا ئیسرائیل سه‌ركرده‌یه‌كی كه‌رتی غه‌ززه‌ی به‌ناوی به‌ها ئه‌بو عه‌تا كوشت كه‌ به‌رپرس بوو له‌ ئاراسته‌كردنی موشه‌ك له‌ سنوری كه‌رتی غه‌ززه‌وه‌ بۆ ئیسرائیل.



26/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌