مسته‌فا چاوڕه‌ش: هیوادارم هەمووان كاربكەن بۆ خزمەتی میللەت و كەسوكاری شەهیدان

کەی دەیلی 
دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، مستەفا چاوڕەش كاندیدی دەرچووی كۆنگرەكە و فەرماندەی گشتی هێزەكانی حەفتا پەیامێكی بڵاوكردەوە.

ناوبراو لە پەیامەكەیدا نووسیویەتی: ‌"لە كانگای دڵمەوە، سوپاسی هەموو هەڤاڵان دەكەم كە هیمەتیان كرد بۆ سەرخستنی كۆنگرە، و بە سەركەوتویی كۆتای هات".

مستەفا چاوڕەش، كە یەكێكە لەو كاندیدانەی زۆرترین دەنگی هێناوە لە بازنەی سلێمانی لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا ده‌ڵێت: "هیوادار هەمووان كاربكەن بۆ خزمەتی میللەت و كەسوكاری شەهیدان".

مستەفا چاوڕەش پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە و لە هەر چوار كۆنگرەكەی حزبەكەیدا یەكێك بووە لەو سەركردانەی زۆرترین دەنگی هێناوە و له‌ كۆنگره‌كانی پێشووشدا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بووه‌.

رۆژی 21ی كانوونی دووه‌می 2019، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆنگره‌ی چواره‌می به‌ به‌شداری زیاتر له‌ هه‌زار ئه‌ندام ئه‌نجامدا، له‌و كۆنگره‌یه‌دا 121 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران، به‌شێكیش له‌وانه‌ی ده‌رنه‌چوون ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ مافیان خوراوه‌.


29/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌