کەی دەیلی
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی سائیرون ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی راگه‌یاند.
حه‌مدوڵڵا ركابی، وته‌بێژی فه‌رمی هاوپه‌یمانی سائیرون له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "لە ئەنجامی دۆخی ئێستا كە عیراقی پیادا تێپەڕدەبێت و لەپێناو رێزگرتن لە ویستی خۆپیشاندەران و دەستوەرنەدان لە هیچ ركابەریكردنێكی سیاسی كە چارەسەری بەسودیان پێ نیە، ئۆپۆزسیۆنبونی كوتله‌ی سائیرون راده‌گه‌یه‌نین، به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی له‌ژێرچه‌تری په‌رله‌ماندا به‌رده‌وام ده‌بین".
ئاماژەی بەوەشكردووه: "لە هەڵبژاردن و پاڵپشتیكردنی پاڵێوراو بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق لایەنگیر نابین و ئەو هەڵوێستەش دەرەنجامی بڕوای تەواومانە بە گرنگیی دوركەوتنەوە لە پێكدادنی سیاسی لەگەڵ هەموو لایەنەكاندا، ئەوەش لەپێناو دوورخستنەوەی وڵات لەو ئاڵۆزییە مەترسیدارانەی موقتەدا سەرد، سەرۆكی كوتلەكە لەبارەیانەوە هۆشداری داوە".
وتەبێژیه‌كه‌ی سائیرون ئه‌وه‌شی وتووه: "هیواخوازین سەرجەم هێزە سیاسییەكانی دیكە هەڵوێستیان روون بێت و بەرژەوەندیی عیراق پێش هەموو بەرژەوەندییەكانی دیكە بخەن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە نامەیەكدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە پەرلەمانی عیراق كرد و ئاشكرایكرد، كە بە پێی دەستوور بۆی نییە ئەسعەد عیدانی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێ دیاری بكات.