سالار مەحمود: من سەركردایەتی یەكێتیم تكایە غەدر مەكەن


کەی دەیلی
سالار مەحمود لە نوسنێكدا سەبارەت بە كۆنگرەی یەكێتی ئاشكرایدەكات كە ئەو دەنگی پێویستی بۆ بوون بە سەركردایەتی هێناوە بەڵام ئێستا كەسی تر كە بە 100 دەنگ لە دوایەوە بوو كراوە بە سەركردایەتی، دەشڵێت "بەپێچەوانەی ئەم متمانەیە غەدر لە نەزاهەتی کۆنگرە دەکرێت تکایە با بەسبێ غەدر لە یەکێتی و تواناکانی".

كە لەسەر بازنەی گەرمیانی یەكێتی خۆی بۆ سەركردایەتی كاندید كردبوو دەڵێت "دوای سێ رۆژ لە چاوەڕوانی گەیاندنی سکاڵا بەهەموو لایەکی یەکێتی و گرتنەبەری رێکاری حزبی و بێ وڵامیان لەهەموو بارێکدا ئەم رونکردنەوەو سکاڵایە دەخەمەوە بەردەستی هەمووان بەهیوای بەدەنگەوە هاتن".

ئەو دەشڵێت "لە کۆنگرەی چوارەمی نوێبونەوەی یەکێتیدا، متمانەی (۳۳۳) ئەندامی کۆنگرەم هێناوە. بەشاهیدی ئەو هەڤاڵانەی چاودێری پرۆسەکەیان دەکرد دەزانن دەنگی شایستەو براوەم هێناوەو دەرچووم لەم رووەوە سوپاسی متمانەی هەموو ئەندامانی کۆنگرە دەکەم کە خواستیان خوێنی نوێ یە".

سالار مەحمود باس لەوە دەكات كە "لەهەموو کاتێک زیاتر ئەم ساتەوەختە یەکێتی نیشتمانی پێویستی بە نەزاهەت و راستی و گەنج و خوێنی نوێ و بیرو کاری نوێ هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارە قورسەی بەشێک کە بەسەر گەورەیی ئەم حزبەدا هێنایان".

هەروەها نوسویەتی "پرسیار دەکەم بۆچی تەنیا مەڵبەندی گەرمیان لە ساتی خۆیدا رانەگەیەنرا بۆ چی ئاکامە بەراییە نافەرمیەکە بەخۆمان رانەگەیەنرا کە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان تەواو بوووەک هەموو بازنەو مەڵبەندەکانی تر".


28/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌