کەی دەیلی
زیاتر لە 300 چەکداری سوریی سەر بە تورکیا گەیشتنە تەرابلوس، هەزار چەکداری دیکەش ئامادەکراون بۆ ئەوەی بگەیەندرێنەوە ئەو وڵاتە.
روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە: بەپێی چەند سەرچاوە و بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو، تورکیا دەستی کردوە بە گواستنەوەی چەکداری گروپە سورییە توندڕەوەکان بۆ لیبیا و تائێستا 300 چەکدار گەیەشتوەتە تەرابلوس و ههزار چەکداری دیکەش ئامادەکراون بۆ ئەوەی بگەیەندرێنە ئەو وڵاتە.
روانگهكه ئهوهشی وتووه: تورکیا مووچەیەکی دوو ههزار بۆ دوو ههزار و 500 دۆلار دەداتە هەر چەکدارێک لەبەرامبەر سێ بۆ شەش مانگ شەڕکردن هاوشانی حکومەتی ویفاقی سەراج لە تەرابلوس و چەکدارەکانیش لە قۆناغی یەکەمدا لە سەربازگەی کەتبالی جێگیر دەکرێن و دواتر دەگوازرێنەوە بەرەکانی شەڕ دژی سوپای نیشتیمانی لیبیا بە سەرۆکایەتی لیوا حەفتەر.
روانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ ئهوهشی راگهیاندووه: تۆمارێکی دەنگیی یەکێک لە چەکدارەکانی لایە کە دەیسەلمێنێت چەکدارەکان لە عەفرینەوە دەگوازرێنەوە بۆ تەرابلوس.
به وتهی چەکدارەکە، "ئێمە عەبدی پارە نین، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ژیان و ئەو قەرزانەی لەسەریانە ناچارن ئەوکارە بۆ حکومەتی ئەردۆغان بکەن".
روانگەی سوری ئاشکرای کردوە: لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕی سەرێ کانی و گرێ سپی، ژمارەیەک لە چەکدارانی گروپە توندڕەوەکان لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ کشاونەتەوە بۆ ئەوەی ببرێنە لیبیا، لەبەرامبەردا سەربازی سوپای تورکیا جێگەی گرتوونەتەوە.