مه‌زڵوم كۆبانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد


کەی دەیلی

بەبۆنەی سازكردنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتیمانی كرودستان، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتی كرد و هیوای خواست سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتی له‌سه‌ر رێبازی مام جه‌لال به‌رده‌وام بێت.

 مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتێكدا بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كرد كە تێێدا هاتوە : "بە بۆنەی سەركەوتنی چوارەمین كۆنگرەی ی ن ك، پیرۆزبایی لە برایان وهەڤالانی یەكێتی دەكەم، هیوادارم سەركردایەتی نوێ ببێتە هۆی دەستكەوتی مەزنتر بۆ گەلی ئێمە لە باشور."

مەزلوم كۆبانی ده‌ڵێت: "هیوادارین ئەو سەركردایەتیە نوێیە بەردەوام لەسەر ڕێبازی نەتەوەیی مام جەلال و پەرەپێدەری ڕۆحی هاوكاری نێوان یەكێتی نیشتمانی و ڕۆژئاوا بن."

رۆژی 21ی كانونی یەکەمی 2019، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆنگره‌ی چواره‌می به‌ به‌شداری زیاتر له‌ هه‌زار ئه‌ندام ئه‌نجامدا، له‌و كۆنگره‌یه‌دا 121 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران.

لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا71%ی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکەمجارە دەگەنە ئەو پۆستە کە ژمارەیان 88 ئەندامن. 


29/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌