هۆكاره‌كانی كه‌می ڕێژه‌ی‌ ئاسنی خوێن و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

 
کەی دەیلی

كانزای ئاسن چه‌ندین سوودی گرنگی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی و كه‌می ڕێژه‌ی‌ ئه‌م كانزایه‌ له‌ له‌شدا گرفتی ته‌ندروستی دروست ده‌كات و پێویسته‌ كه‌سی نه‌خۆش له‌لای پزیشك چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.

جیۆرجیا میسجیرۆت پرۆفیسۆره‌یه‌كی ئه‌ڵمانییه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئاسن ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ ته‌ندروستی جه‌سته‌دا و له‌ چه‌ندین زینده‌چالاكی له‌شدا به‌شداره‌ و یه‌كێكه‌ له‌و گرفته‌ بڵاوانه‌ی‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ هاوڵاتیان له‌ ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن له‌ناو هه‌رزه‌كاره‌كان و خانمانی دووگیانیشدا ئه‌م حاڵه‌ته‌ زۆره‌.

1- هه‌وكردنی گه‌ده‌:
له‌گه‌ڵ نه‌خواردنی خۆراكی ته‌ندروست، هه‌وكردنی گه‌ده‌ ، و به‌كارهێنانی چه‌ند جۆرێك له‌ ده‌رمان هۆكاره‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ ئاسن له‌ خوێندا،  تاریك بوونی ڕه‌نگی ڕوخسار و وشكبوونه‌وه‌ی‌ پێست و هه‌ڵوه‌رینی قژ و شكاندنی نینۆك و كه‌می ته‌ركیز و لاوازی و تێكچوونی پله‌ی‌ گه‌رمای له‌ش و هاوسه‌نگی له‌ش.

2- نه‌خواردنی خۆراكی ته‌ندروست:
ئه‌م پسپۆڕه‌ی‌ خۆراك باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌ڕێی خواردنی خۆراكی ته‌ندروسته‌وه‌ ده‌كرێت چاره‌سه‌ری گرفتی كه‌می ئاسنی خوێن بكرێت و ڕونیكردۆته‌وه‌ پیاوان ڕۆژانه‌ پێویستیان به‌ 10 میلیگرام ئاسن هه‌یه‌ و خانمان ڕۆژانه‌ 15 میلیگرام كانزای ئاسن هه‌یه‌ .

گۆشتی سوور و به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم و سپێناغ و نیسك و شۆفان و ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ كانزای ئاسن و جه‌سته‌ توانای مژینی ئه‌م كانزایه‌ی له‌ به‌رهه‌مه‌ ئاژه‌ڵیه‌كانه‌وه‌ زۆره‌ و ئه‌م پسپۆڕه‌ داواش ده‌كات هیچ كه‌سێك به‌ بێ ڕاوێژی پزیشك حه‌بی چاره‌سه‌ری كه‌می ئاسنی خوێن به‌كارنه‌هێنێت چونكه‌ به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه‌ بێ ڕێنمایی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌ و دڵ و شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات.



29/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌