کەی دەیلی
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری له بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق ئاشكرایكرد كه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراقی له بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف رایگه‌یاند: "عادل عه‌بدولمه‌هدی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكای بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی به وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌یاند".
وتیشی: "عادل عه‌بدولمه‌هدی به وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكای راگه‌یاندووه كه بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره".
خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ی كانونی یه‌كه‌می 2019، باره‌گای لیوای 45ی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی دارستانی سه‌لوم و حه‌رش له خۆرئاوای ئه‌نبار و نزیك سنوره‌كانی سوریا به‌ر سێ گورزی ئاسمانیی ئه‌مریكا كه‌وتووه.
ئاشكراشیكرد كه بۆردومانه‌كه بوه‌ته‌هۆی كوژرانی چوار ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی كه یه‌كێكیان یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی لیوای 45ی حه‌شده و هاوكات 30 چه‌كداری دیكه‌ی حه‌شد برینداربوون.
پێشتر وا راگه‌یه‌ندرا كه یه‌كێك لە کوژراوەکان فەرماندەی فەوجێکی حزبوڵای عیراقە بەناوی حاج ئەبوعەلی مەدەنیە، باره‌گا بۆردومانکراوەکان چه‌ندین مووشه‌كی دورمه‌ودا و كورت مه‌ودای تێدا بووه كه تایبه‌ت بوون به گروپی حزبوڵای عیراق.
هاوكات هه‌ر ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن"له راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆردومانكردنی پێنج باره‌گای حزبوڵای عیراقی پشتڕاست كرده‌وه و راگه‌یاند كه سێ باره‌گای حزبوڵا له عیراق و دوو باره‌گا له سوریا كراونه‌ته ئامانج".