ناوی دوو دادوەرە دەرچووەکەی هەرێم بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشکرا کرا


کەی دەیلی
ناوی ئەو دادوەرە کوردە ئاشکرا کرا کە بوونە ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق. 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ لە تیروپشکی دیاریکردنی ناوی دادوەرانی ئەندام لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق دوو دادوەری هەرێم بوونە ئەندامی کۆمیسیۆنەکە. 

هەریەک لە دەهام ئەکرەم و عومەر ئەحمەد محەمەد لە تیروپشکی دیاریکردنی ناوی دادوەرانی کورد لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. 

ئەنجوومەنی باڵای داوەری عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بە بەشداری چەندین دەزگای میدیایی و بە هاوکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان تیروپشکەکە لە بارەگای ئەنجوومەن بەڕێوەچووە. 
 
دەشڵێت، وەک نوێنەری هەولێر و دهۆک دەهام ئەکرەم سەرکەوتنی بەدەستهێناوەو وەک نوێنەری سلێمانیش دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. 


29/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌