وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌مریكا ده‌كات

کەی دەیلی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند له‌سه‌ر گورزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا له‌دژی حه‌شدی شه‌عبی، به‌نیازه‌ بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا بكات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی گورزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكای بۆسه‌ر حه‌شدی شه‌عبی كرد و به‌ پێشێلكردنی رونی سه‌روه‌ریی خاكی عیراقی له‌ قه‌ڵه‌مدا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌ڵێت كه‌ حه‌شدی شه‌عبی هێزێی نیشتمانیی عیراقییه‌ و كاریگه‌ریی هه‌بووه‌ له‌ به‌رگریكردن له‌ خاك و یه‌كپارچه‌یی عیراق.

جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌نیازن بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئه‌وروپییه‌كانی ناو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه‌ داعشیش بكه‌ونه‌ راوێژكردن تا هه‌موو لایه‌ك به‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو له‌ داهاتووی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ له‌ عیراق بڕوانن.



29/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌