فڕۆكه‌وانێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە به‌رچاوی ژن و منداڵه‌كه‌یەوە سه‌ربڕدرا


کەی دەیلی

میدیاكانی سوریا هه‌واڵی سه‌ربڕینی فڕۆكه‌وانێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێن فڕۆكه‌وانه‌كه‌ له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵ به‌ به‌رچاوی ژن و منداڵه‌كه‌یه‌وه‌ سه‌ربڕدراوه‌.

ئیسماعیل مه‌لا عه‌میر، ئه‌و فڕكه‌وانه‌ سورییه‌یه‌ كه‌ پێشتر فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی دیرئه‌لزور بووه‌ و له‌ سوپای به‌شار ئه‌سه‌د جیابوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵ سه‌ربڕدرا.

میدیاكانی سوریا رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ له‌لایه‌ن برازایه‌كی خۆیه‌وه‌ به‌ به‌رچاوی ژن و منداڵه‌ بچكوكه‌كه‌یه‌وه‌ سه‌ربڕدراوه‌.

ئیسماعیل مه‌لا عه‌میر ته‌مه‌نی 52 ساڵه‌ و پله‌ی عه‌قیدی فڕۆكه‌وان بووه‌، له‌ ساڵی 2012 له‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د جیابووه‌وه‌ و بووه‌ فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له‌ شاری دیرئه‌لزور.

دوای سه‌ربڕینی پۆلیسی شاری ئه‌سته‌نبوڵ بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه‌ و تائێستا نازانرێت برازاكه‌ی بۆچی مامی سەربڕیووە، بەڵام هەندێک دەڵێن کە کێشەکی خێزانی لەنێوان بکوژ و کوژراوەکەدا هەبووە.


31/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌