وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا په‌لامار نه‌دراوه‌ و چۆڵی ناكه‌ین


کەی دەیلی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه‌ باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ به‌غدا په‌لامار درابێت و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌نیازنین باڵیۆزخانه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ شكاندنی "حه‌ره‌می" باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌ به‌غدا ده‌كه‌ن، راست نین، دڵنیایی سه‌باره‌ت به‌ كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ش دا و رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی باڵیۆزخانه‌كه‌ سه‌لامه‌تن.

له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌جێهێشتنی باڵیۆزخانه‌كه‌شه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ پلانێكیان هه‌بێت بۆ چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌كه‌.

پاش ئەوەی ئەمریكا لە وەڵامی هێرشەكانی ماوەی رابردوو بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی، بارەگای حزبوڵڵای لە قائیم بۆردومانكرد و تێدا زیاد لە 20 كەس كوژرا و 50 بریندار بوو، وەك ناڕەزایەتییەك ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشدی شەعبی چوونەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق.

لەسەر ئەو رووداوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە بە تەلەفۆن مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و عادل عەبدولمەهدی گفتوگۆی كردووە و رایگەیاندووە كە پارێزگاری لە كارمەندان و هاووڵاتیانیان دەكەن لە عیراق.



31/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌