خۆپیشاندەرانی تەحریر بۆچوونی خۆیان لەسەر چوونە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئاشكراكرد


کەی دەیلی
خۆپیشاندەرانی عیراق لە گۆڕەپانی تەحریر ئاشكرایانكرد كە ئەوەی لە ناوچەی سەوز روو دەدات هیچ پەیوەندییەكی بەوانەوە نییە و بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.

لە ڕاگەیەندراوێكدا خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر رایانگەیاند ئەوەی لە ناوچەی سەوز ڕوو دەدات لە هەڵكوتانە سەر بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریكا بە ناوی خۆپیشاندانەوە هیچ پەیوەندییەكی بەوانەوە نییە.

ئەوان جەختدەكەنەوە لە وەی بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان تا جێبەجێ كردنی داواكارییەكانیان.

پاش ئەوەی ئەمریكا لە وەڵامی هێرشەكانی ماوەی رابردوو بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی، بارەگای حزبوڵڵای لە قائیم بۆردومانكرد و تێدا زیاد لە 20 كەس كوژرا و 50 بریندار بوو، وەك ناڕەزایەتییەك ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشدی شەعبی چوونەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق.




31/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌