حه‌مكۆ وێنه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌

 
کەی دەیلی
دوای ئازاد بوونی له‌ زیندان حه‌مكۆ وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام بڵاوكرده‌وه‌.

حه‌مكۆ له‌سه‌ر وێنه‌كه‌یان نوسیویه‌تی"جوانترین دیاری ژیانم و ساڵی ۲٠۱۹ هاوسەری ژیانم بوو خودا بە منی بەخشی دەمەوێ سوپاسی ێەو هەڵوێستە جوانە و دڵسۆزیە و پشتگیریەی لە کاتی تەنگانە بەرامبەر منت نواند بكەم قەد لە یاد ناکەم سوپاست دەکەم و خۆشم دەوێیت"

حه‌مكۆ چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ ئێستا به‌ مادده‌ی‌ 395 له‌ یاسایی سزادانی عێراقی ده‌ستگیركرا  كه‌ مادده‌ یاساییه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ سزادانی كه‌سێك كه‌ تاوانی سێكسی دژی كچێك ئه‌نجامداو و پێشتریش به‌ڵێنی هاوسه‌رگیری پێداوه‌ و به‌ڵام ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا ئازادكرا.


31/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌